یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی کۆتایی بریکارەکەی پۆگبای دایەوە

0
532
پۆگباو پێرێز

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وەڵامی کۆتایی مینۆ رایۆڵای بریکاری پۆل پۆگبای فەرەنسی دەداتەوە و نایەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردوو هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پۆگبا دا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو.

رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە قسەی لەگەڵ رایۆڵای بریکاری ئەو یاریزانە کردووەو قسەی کۆتایی پێ وتووە کە گرێبەستی لەگەڵدا ناکەن.

هەروەها یانەکە پۆگبا لە پێشینەی کارەکانی بۆ گواستنەوە لەداهاتوودا دانانێت، ئێستا مەدرید دەیەوێت کاماڤینگاو مباپی لە پێشینەی گواستنەوەی کارەکانی دابنێت و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بە یەکجاری ئەم دوو یاریزانە بگوازێتەوە و لە ئێستا کار بۆ ئاسانکردنی هەردوو گرێبەستەکە دەکات.

کاماڤینگاو مباپی  فەرەنسین، لە یانەکانی رین و پاریس سانجێرمان یاری دەکەن، ئامانجی داهاتووی یانەی شاهانەن.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this