پۆڵەندییەک بووە پاڵەوانی رۆڵاند گارۆس

0
120
ئیگا سوایتک

SNN Sport

کچە یاریزانی پۆڵەندی ئیگا سوایتک، توانی نازناوی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بە دەست بهێنێت و لە کچە یاریزانی ئەمریکی سۆفیا کینین بباتەوە.

یاریەکە لە پاریس ئەنجامدرا، سوایتک توانی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵامی 6-4 ، 6-1 یاریەکە بباتەوە، کە ئەم کچە یاریزانە بووە لاوترین یاریزان لە دوای ساڵی 1992 نازناوەکە بباتەوە،دوای کچە یاریزانی ئەمریکی مۆنیکا سیلیچ.

سوایتک کە تەمەنی 19 ساڵە،یەکەم کچە یاریزانی پۆڵەندییە یەکێک لە نازناوە گەورەکەی گراند سلام بباتەوە.

بە بردنەوەی ئەم نازناوە، ئەم کچە یاریزانە خەڵاتێکی بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this