كار بۆ پێشخستنی تۆپی پێی كه‌ناری ده‌ریا له‌ عێراق ده‌كرێت

0
716
دیمەنێک لە یاری کەنار دەریا

حسێن کەرکوکی- SNN Sport

لیژنه‌ی فوتساڵ و كه‌ناری ده‌ریا له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ، سه‌رجه‌م نوێنه‌ری یانه‌كانی  تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریا كه‌ ئاره‌زووی به‌شداری كردنیان له‌ خولی نایابی وه‌رزی 2020-2021 هه‌یه‌، بانگهێشتكردووە  بۆ ئاماده‌بوون له‌ رۆژی سێشەممە 13/10 كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری میكانیزمی خولی داهاتوو، سیستەمه‌كه‌ی  پاش ئاشنابوون به‌ ژماره‌ی تیپه‌ به‌شداربووه‌كان.

سوبحی ره‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بانگهێشتی سه‌رجه‌م تیپه‌كانی تۆپی كه‌ناری ده‌ریا ده‌كه‌ین كه‌ ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ له‌ خولی نایاب ، به‌ ئاماده‌بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری به ‌مه‌به‌ستی رێكکه‌وتن له‌ سه‌ر میكانیزم و شێوازی ئه‌نجامدانی ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو و رێکكه‌وتن  له‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كان کە رێگه‌پێده‌رن به‌ سازكردنی خولێكی رێكخراو به‌شداری بكات له‌ سه‌ر بووژانه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی”.

هه‌روه‌ها وتی:” هه‌وڵده‌دین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تۆپی كه‌نار ده‌ریا كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ جیهاندا و خوازیاری كاری راسته‌قینه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی ئاماده‌كراو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی یاریه‌كه‌ ، كه‌ خولی نایاب هه‌نگاوی یه‌كه‌میە‌تی و  تیایدا بۆ دۆزێنه‌وه‌ی تواناكان و به‌هێزكردنی  ریزەکانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this