نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ى 5٪ به‌رزبووه‌

0
2993
كێڵگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌وتى خاوى ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ى 5٪ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى ته‌كسس گه‌یشته‌ 24 دۆلار و 71 سه‌نت، هاوكات نرخى نه‌وتى خاوى برێنت-یش به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنوێنى بازاڕه‌كانى وزه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووه‌وه‌ سه‌وزبوونى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و نرخى نه‌وت بووژایه‌وه‌، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى ته‌كسس گه‌یشه‌ 24 دۆلار 71 سه‌نت، به‌ڕێژه‌ى 5٪ به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ دۆلارێك و 16 سه‌نت.

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت-یش گه‌یشته‌ 30 دۆلار و 32 سه‌نت، كه‌ ده‌كاته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى 3٪ و یه‌كسانه‌ به‌ 86 سه‌نت.

بەشی بکە لە
تاگەکاننه‌وت
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this