بەهۆی وتارێک لەسەر جانتا 50 هەزار دۆلارەکەی ئەمینە ئەردۆغان رۆژنامەنووسێک دادگای دەکرێت

0
623

SNN

رۆژنامەنوسێک لە ئەستەنبوڵ دادگای دەکرێت بەهۆی نوسینی وتار کە وەک دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لێکی دەداتەوە (سوکایەتییە) بە ئەمینە ئەردۆغان، خانمی یەکەمی تورکیا, دەبوو لە بری ئەوە ستایشی بکردایە.

ئاژانسی (ئەحوال)ی تورکی رایگەیاند: ئەندەر ئیمریک کە رۆژنامەنوسێکی چەپی تورکیایە لەلایەن دادگاوە داواکراوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک لەسەر ئەمینە ئەردۆغان، کە بە سوکایەتی دەزانن بە خانمی یەکەمی تورکیا، کاتێکش پارێزەرانی ئیمریک داوایان لە دواکاری گشتی تورکیا کرد لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەر دەستگیرکردنی ئیمریک بدات وتی “هۆکارەکە روونە بۆ ئەوانەی کە تێدەگەن”.

رۆژنامەنووسە تورکە رەخنە لە خانمی یەکەمی تورکیا دەگرێت و دەڵێت ئەو دەرکەوتن و ئەو جانتایەی کە لە جۆری (هێرمس)ە بەهاکەی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو جانتایەی ئەمینە دەگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئاماژە بەوە کرا کە مووچەی 6 مانگی ئەردۆغانە، هەر بۆ ئەم هۆکارەش دادگای ئەو وڵاتە بەفەرمی داوای ئیمریکی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this