كاڤانی: له‌ هاتن بۆ مانچسته‌ریونایتد فۆرلان یارمه‌تی دام

0
109
کاڤانی

SNN Sport

پێده‌چێت ئیدنسۆن كاڤانی دڵخۆش بێت به‌ هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانەی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی و لە نوێترین لێدوانیدا هۆکاری هاتنی بۆ ئەم یانەیە ئاشکرا دەکات.

ئه‌ستێره‌ی پێشووی پاریس سان جێرمان دانی به‌وه‌دانا كه‌ دییەگۆ فۆرلانی هاوڕێ و هاونیشتمانی پێشووی  له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری پێشووتری مانچسته‌ر یونایتد، كاریگەری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر بریاره‌كه‌ی بە گواستنه‌وه‌ بۆ خولی ئینگلتەرا.

كاڤانی وتی:” له‌گه‌ڵ دییەگۆ بۆ ماوەیەکی زۆر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی یارییم كردووه‌ ، دییەگۆ باسی منی كردبوو ، شتی پۆزەتیڤ و جوانی وتبوو، منیش هه‌میشه‌ شتی زۆر فێربووم له‌ یاریزانانی پله‌ یه‌ك كه‌ خاوه‌ن ئه‌زمونێكی فراوانن “.

کاڤانی تەمەن 33 ساڵ لە دوا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆ دوو ساڵ پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە کرد بە مووچەیەکی 210 هەزار پاوەنی لە هەفتەیەکدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this