رۆبینیۆ بۆ جاری چوارەم گەڕایەوە بۆ یانەی سانتۆس

0
205
رۆبینیۆ

SNN Sport

رۆبینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی سامپا، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ یانەی سانتۆسی وڵاتەکەی، کە چوارەم جارە لە مێژوویدا درێسی ئەم یانەیە دەپۆشێتەوە.

رۆبینیۆی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید، مانچستەرسیتی و ئەیسی میلان، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی باشاک شهێری تورکی کۆتایی پێهێناو جارێکی تر بۆ یاریکردن گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی.

رۆبینیۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ سانتۆس بەردەوام دەبێت و دوای گەڕانەوەی وتی:” ئەم یانەیە هەمووکات ماڵی منە، ئامانجی من هاوکاریکردنی ئەم یانەیە لە ناوەوەو دەرەوەی یاریگاو گەیاندنی سانتۆس بۆ باشترین پلە”.

رۆبینیۆی تەمەن 36 ساڵ، توانیویەتی  خولی بەرازیلی و جام و خولی ولایەتی ساوپاولۆ لەگەڵ یانەی سانتۆس بباتەوە، کە لە ساڵی 2002 لەگەڵ ئەم یانەیە دەستیپێکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this