یەکەم پێکان لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید راگەیەنرا

0
301
یۆڤیچ

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری راگەیاند، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە ماوەی 2 مانگە لەگەڵ یانەکەی مەشق و راهێنانی نەکردووە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی و  ئەنجامدانی پشکنین بۆ لۆکا یۆڤیچ، ئەو یاریزانە لە قاچی راستیدا توشی پێکان بووە بە بێ ئەوەی یانەکەی  ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات و تەنها نوسیویەتی”چاوەڕوانی ئەو چارەسەرییانە دەکەین کە  بۆ ئەو یاریزانە کراوە”.

لۆکا یۆڤیچ ئەم وەرزە کەمترین بەشداری لە پێکهاتەکەی زیدان هەبووە، لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیسپانیای بەرەو سڕبیا جێهێشت و بەهۆی ئەو کارەشەوە رەخنەیەکی زۆری رووبەڕوو کرایەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکاتەوە و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشی بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجامداوەو هیچ یاریزانێک هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەبووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this