بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێت بە بێوەژن و ئەو ژنانەی جیابوونەتەوە

0
2571

SNN

بانکی رەشیدی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “رێنمایی نوێ و تایبەتیان دەرکردووە تایبەت بە پێدانی 10 ملیۆن دینار وەک قەرز بە بێوەژن و ئەو ژنانەی لە هاوسەەکانیان جیابوونەتەوە”.

لە بەیاننامەیەکی بانکەکەدا هاتووە “دەستیانکردووە بە پێدانی بڕێک قەرز کە لە (10) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت”.

بانکەکە چەند رێنماییەکی داناوە کە قەرز دەدرێت بەوانەی لە بوارەکانی (بەرگدروو، سەرتاشیی، کردنەوەی مارکێت و بزنسی بچوکدا) دەیانەوێ پرۆژە بکەن.

وتیشی: “قەرزەکە بە سپاردەی فەرمانبەرێک دەدرێت کە مووچەکەی 50٪ی بڕی قیستی مانگانە پڕ بکاتەوە تا لەکاتی دواکەوتنیدا رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this