یانه‌ی گازی باكوور جامی پاڵه‌وانێتی  مه‌حمود نوره‌دین به‌ده‌ستدەهێنێت

0
214
دیمەنێک لە یاریەکە

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

له‌ سه‌ر یاریگای یانه‌ی گازی باكوور  دوا یاری پاڵه‌وانێتی خوالێخۆشبوو ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو ( مه‌حموود نوره‌دین) له‌ نێوان تیپی یانه‌ی گازی باكوور  و تیپی یانه‌ی حه‌ویجه‌ و به‌ ئاماده‌ بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌رێوه‌چوو.

یاریه‌كه‌ له‌ كاتی ئاسایی خۆیدا به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به‌ بێ گۆڵ ته‌واو بوو، دواتر به‌ لێدانەکانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ) تیپی یانه‌ی گازی باكوور  توانی به‌ ئه‌نجامی3-1 گۆڵ یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ ، له‌ كۆتاییدا خه‌ڵات له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ سەر تیپه‌ براوه‌كان دابه‌ش كرا .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌  له‌ لایه‌ن یانه‌ی گازی باكوور و به‌هاوكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك  و بە به‌شداری یانه‌كانی ( گازی باكوور ، خاك ، حه‌ویجه‌ و مووسه‌ڵا ) بەڕێوەچوو.

سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ محه‌مه‌د قاسم راهێنه‌ری گازی باكوور وتی:” به‌ده‌ر له‌ ئامانجی سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌ویش  به‌رزراگرتنی ناوی ناوبژیوانێكبوو كه‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی كردووه‌ ، پاڵه‌وانێتیەکه‌ ده‌رفه‌تێكە بۆ یانه‌كان بۆ پێكهێنانی تیپه‌كانی تۆپی پێیان”.

وتیشی:” وه‌كو یانه‌ی گازی باكوور پاڵه‌وانێتیه‌كه‌  خاڵی ده‌ستپێكمانە بۆ وێناكردن تیپه‌كه‌مان بۆ شایسته‌كانی داهاتوو كه‌ به‌ جامی عێراق ده‌ستپێده‌كەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this