قسەكانی پارێزگاری دهۆك لەبارەی ئاینی ئێزدیی كاردانەوەی لێکەوتەوە

0
623

SNN- دهۆك
پاشئەوەی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند ئێزدیاتی ئایینی هەموو كوردستانە، قسەكانی كاردانەوە و نارەزایی فراوانی لێكەوتوەتەوە، مامۆستایانی ئاینیش دەڵێن: قسەكانی پارێزگار جێگای قبوڵكردن نیە و زیان بە خۆی و حزبەكەی دەگەیەنێت.

مەلا محەمەد ئامێدی پێشنوێژ و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتەكانی سنوری بادینان دەڵێت: “پارێزگاری دهۆك هەڵەیكردوە، چونكە زۆرینەی خەڵکی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ئاینی ئیسلامی پیرۆز پەروەردە كراون و ئەم قسانەشی بێگومان كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر پێكەوە ژیانی ئاینەكان لە داهاتوودا لە هەرێم و بۆیە پێویستە داوای لێبوردن بكات”.
وتیشی بەدرێژایی مێژوو كورد  بە تایبەتیش موسڵمانان هەمووكات لێبوردەبوون و هەموو كاتیش رێزیان لە  ئاین و پیرۆزیەكانی دیکە گرتووە، بۆیە پارێزگاری دهۆك ناكرێت بەو شێوەیە باس ئاینی ئێزدیەكان بكات و سوكایەتی بە ئاینی ئیسلامیش بكات”.

شایەنی باسە هەفتەی رابردوو عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و ‌ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا لە كاتی بەسەركردنەوەی پرۆژەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رایگەیاند: ئەگەر یەكێك هەبێت لە هەرێمی كوردستان ئاینی ئێزدیش نەبێت، بەڵام ئێزدیاتی ئاینی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش هەرزوو كاردانەوەی بەشێک لە حزبە ئیسلامیەكان و مامۆستایانی ئاینی لێكەوتەوە .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this