نادال بووە پاڵەوانی رۆڵاند گارۆس

0
448
نادال

SNN Sport

لە یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی، رافایل نادالی ئیسپانی رووبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچی یەکەمی ریزبەندی جیهان بووەوەو لە ئەنجامدا توانی  بە سێ کۆمەڵەی خاوێن شکست بە جۆکۆڤیچ بهێنێت و نازناوەکە بۆ جاری 13 لە مێژوویدا بباتەوە، کە ئەمەش ژمارەی پێوانەییە.

خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-0 6-2 7-5 .

ئەمە نازناوی چوارەمی لەسەر یەکە نادال لە رۆڵاند گارۆس بە دەستی دەهێنێت، هەروەها تەنیا یاریزانە 13 نازناو لە یەکێک لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلام باتەوە.

نادال توانی نازناوی 20 لە مێژوویدا لە گراند سلام بباتەوە، توانی ژمارەکەی رۆجێر فیدرێری سویسری یەکسان بکاتەوە، کە پێشتر ئەم ئەفسانە توانیبووی 20 پاڵەوانێتی گراند سلام بباتەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this