حزبوڵای عێراقی: هێرشمان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا راگرتووە

SNN
هێزی، کەتائیب حزبوڵا-ی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق، رایگەیاند، لەسەر “ئاگربەستێکی مەرجدار” رێککەوتوون کە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رادەگرن.
محەمەد یەحیا، وتەبێژی کەتائیب حزبوڵا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: رێککەوتنەکەیان هەموو ئەو گروپە چەکدارییانە دەگرێتەوە کە سەر بە حزبوڵان، ئەوانەش کە لە رابردوودا هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
ناوبراو، سەبارەت بە “ئاگربەستی مەرجدار”، روونیکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکەن حکومەتی عێراق پێشنیازی کاتێک بۆ ئەمریکا بکات تا هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە.
سەبارەت بە هێرشەکانی رابردووی حزبوڵاش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەو وتەبێژە وتی: مەبەست لە هێرشەکان گەیاندنی پەیامێک بووە بە واشنتن و ئەگەر دواجار ئەمریکییەکان رێز لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نەگرن سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق، ئەوا هێرشی دیکەی بەدوادا دێت”.
بەرپرسانی ئەمریکی حزبوڵا بە ئەنجامدانی چەندین هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندە دیبلۆماسییەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەزانێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17