لەدوای شەنگال.. داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكانی دیکە دەکرێت

0
153
خانەقین

SNN -بریار محەمەد

ئەندامێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت ئێمە بە گرینگیەوە لەو رێكەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا دەڕوانین و پێویستە ئەو رێكەوتنانەی لەسەر تەواوی ناوچەكێشە لەسەرەكانی دیكەش بكرێت كە تاوەكو ئێستا بەهۆی هەبوونی هێزی چەكدار و ناسەقامگیری نەتواندراوە ئاوەدان بكرێتەوە .

روبینە ئۆیملك عەزیز، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بە دڵنیایەوە ئێمە بە گرنگیەوە لەو رێكەوتنەی نێوان هەرێمی كوردستان حكومەتی عێراق دەڕوانین لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و پێویستە حكومەتی عێراق لە داهاتوو خزمەتێكی باشی ئەو سنوورە بكات، چونكە لەو ناوچەیە لە دوای ساڵی 2014 دانیشتوانەكەیان لە دۆخکی خراپدابوون.

وتیشی: بێگومان زۆر ناوچەی تر هەیە كە تاوەكو ئێستا پێویستی بە ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی  و ئاوەدانكردنەوە هەیە، كە لەبەر هەبوونی هێزی چەكدار نەتواندراوە ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێندرێتەوە، بێگومان یەكێك لەو شوێنانەش ناوچەی دەشتی نەینەوایە و چەندان شوێنكی دیكەش هەیە كە پێویستی بە دووبارە گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی و خزمەتگوزاری هەیە كە بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە نەتواندراوە ئاوەدان بكرێتەوە .

رۆژی ھەینی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رێبەر ئەحمەد سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كۆبوونەوە ، یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكەی ھەرێمی كوردستانیش لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسمی ئەعرەجی بوو و دواتر لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی، بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كۆبوونەوە و لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژوو كرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this