سبەی سەرۆککۆمار لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

0
729
بەرهەم-ساڵح

SNNـ بڕیار محەمەد

بڕیار وایە سبەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و کۆبوونەوەکەش تایبەت بە چەند پرسێکی هەستیار و دۆخی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی و پرسی گۆرانکاریەکانی عێراق دەبێت.

پەیامنێری SNN لەهەولێر رایگەیاند: بەرهەم ساڵح ئەمشەو کاتژمێر 9:30 خولەک گەیشتۆتە هەولێر، بەیانی کاتژمێر 11 لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم و دوور لەچاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ هەریەکەلە رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

وتیشی، کۆبوونەوەکە لەسەر پرسێکی هەستیارە کە تایبەتن بە دوخی ئێستای عێراق و پرسی مەترسیەکانی سەر عێراق لەلان وڵاتان و ڕۆڵی کورد لەگۆرانکاریەکان لەناوچەکەدا، ئەمە جاری دووهەمە سەرۆککۆماری عێراق بەوشێوەیە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this