زانایانی ئوسترالیا: ڤایرۆسی کۆرۆنا 28 رۆژ لەسەر رووی مۆبایل دەمێنێتەوە

0
323

SNN

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی 28 رۆژ لەسەر رووی مۆبایل و ستیل دەمێنێتەوە.

توێژینەوەکە کە لەلایەن دەزگای زانستی نیشتمانی ئوسترالیا ئەنجامدراوە، ئەوەی سەلماندووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا درێژتر لەو کاتەی کە دەزاندرا، لەسەر رووی چەند کانزایەک دەمێنێتەوە.

لە توێژینەوەکەدا باس لەوەدەکرێت، مانەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ ئەوکاتە درێژە لەکاتێکدا روودەدات کە پلەی گەرما لەو شوێنەدا 20 پلەی سەدی بێت.

بی بی سی ئەوەشی نوسیووە، توێژینەوەکە لە تاریکیدا ئەنجامدراوە لەکاتێکدا دەرکەوتووە تیشکی سەروو وەنەوشەیی ڤایرۆسەکە دەکوژێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this