وێنه‌: یانه‌ى دووكان له‌ كوڕان و ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی له‌ كچان بوونە پاڵه‌وان

0
432
دیمەنێک لە یاری کۆتایی

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

له ‌شارى سلێمانى و له‌ هۆڵى یانه‌ى سلێمانى كۆتایى هات به‌ یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى (3×3) یانه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كه‌ لقى سلێمانى یه‌كێتیی باسكه‌ى عێراق به‌هاوكاری جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپیى كوردستان رێكیان خستبوو.

له‌یارى كۆتاىی خوله‌كه‌دا و له‌ كوڕاندا یانه‌ى دووكان دواى بردنه‌وه‌ى له‌ ده‌ربه‌ندیخان توانى ببێته‌ پاڵه‌وان و له‌ كچانیشدا ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى ئه‌فرۆدێت نازناوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه‌.

بیلال مه‌ولود سكرتێری لقی سلێمانى یه‌كێتیی باسكه‌ى عێراق وتى:” سوپاسی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان دكتۆر دیار سدیق ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ستا به‌دابینكردنى بودجه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ 976هه‌زار دیناربوو له‌م كاته‌دا كه‌ لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی هیچ پاره‌یه‌كى نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ى زیاتر دڵخۆشی ئێمه‌ بوو به‌شداریكردنى 10یانه‌ى كچان و 16یانه‌ى كوڕان بوو كه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش نه‌توانراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ یانه‌ كۆبكرێته‌وه‌”.

سامان بورهان یاریزانى یانه‌ی دووكان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستان هیچ بوونیشی نه‌مابوو، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ له‌ ئێستادا زۆر گرنگ بوو جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌رده‌وام بێت، هیوادارم بتوانین به‌كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى زیاتر جارێكیتر شاره‌زایان ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌زیان له‌ یاریه‌كه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كان و یاریه‌كه‌ هه‌ستێنینه‌وه‌”.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ رزگار محه‌مه‌د راهێنه‌رى باسكه‌ى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وتی:” سوپاسی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ هه‌ستا به‌پێشنیاره‌كه‌م به‌ كردنه‌وه‌ى خولى باسكه‌ى (3×3)، چونكه‌ ماوه‌یه‌كى زۆربوو هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك نه‌بوو ، سوپاسی كاك بیلال بورهان سكرتێری باسكه‌ى سلێمانى  دەکەم كه‌ زۆر هاوكارمان بوو، بۆیه‌ ئێستا كاتێكی زۆر باشه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى باسكه‌ به‌ تایبه‌تى بۆ سلێمانى، چونكه‌ ئه‌بینین له‌ ئێستادا خه‌ریكه‌ چالاكییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و بووارى وه‌رزشیش له‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ به‌ستووه‌كه‌ى خۆى ئه‌توێته‌وه‌”.

دواى ركابه‌رییه‌كى به‌هێز له‌ كوڕان دواى بردنه‌وه‌ى یانه‌ى دووكان له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌(21-19)خاڵ  توانی ببێته‌ پاڵه‌وان و یانه‌ى رانیه‌ش پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا.

له‌ كچانیشدا ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى ئه‌فرۆدێت به‌(21-6)خاڵ، رێكخراوى ژیماى ئه‌ى بووه‌ خاوه‌نى پله‌ى سێیه‌م.

یارى باسكه‌ى (3-3) یارییه‌كى باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان سالانه‌ش چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م یارییه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ یاریزانى سه‌ره‌كى و یاریزانێكی یه‌ده‌گ، هه‌ر یاریه‌كیش له‌ 21خوله‌ك پێكهاتووه‌ و له‌و كاته‌شدا هه‌ر تیپێك 21خاڵ كۆبكاته‌وه‌ یاریه‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.

Post 1775
Post 1775

Post 1774
Post 1774

Post 1772
Post 1772

Post 1773
Post 1773

Post 1771
Post 1771

Post 1770
Post 1770

Post 1769
Post 1769

Post 1768
Post 1768

Post 1767
Post 1767

Post 1766
Post 1766

Post 1764
Post 1764

Post 1765
Post 1765

Post 1763
Post 1763

Post 1762
Post 1762

Post 1757
Post 1757

Post 1756
Post 1756

Post 1755
Post 1755

Post 1754
Post 1754

Post 1778
Post 1778

Post 1777
Post 1777

Post 1776
Post 1776

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this