بەرەی تورکومانی داوایەکی جیاواز له‌ پارێزگارى كه‌ركوك دەکات

0
485
وێنه‌ى گۆڕستانێكى توركومانه‌كان

وته‌بێژى به‌ره‌ى توركومانى عێراق لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە گرنگینەدانی ئیدارەی کەرکوک بە پاکوخاوێنی گۆڕستانى تورکومانه‌كان.

لەنووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت كراوه‌ عەلی مەهدی، وته‌بێژى به‌ره‌ى توركومانى عێراق داوا دەکات، “ئیداره‌ى پارێزگای کەرکوک گرنگی بە پاکوخاوێنی گۆڕستانەکانی تورکمان بدات، هۆکارەکەشی دەخاتەڕوو کە گۆڕستانەکانیان پڕن لە گۆڕى شەهیدەکان”.

وته‌بێژى به‌ره‌ى توركومانى عێراق له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: “ئەو مردووانەی لە گۆڕستانەکانماندان لەپێناو کەرکوک دا خۆیان بەختکردووە”، نمونەیەکیش دەخاتەڕوو کە “مستەفا یایچەلیە و دوای پرۆسەی ئازادی کێبڕکێی کردووە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگار”.

بەشی بکە لە
تاگەکانكه‌ركوك
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this