مافی پەخشی یارییەكانی خولی نایابی عێراق ده‌خرێته‌ زیادكردنێکی ئاشكراوه‌

0
138
دیمەنێک لە خولی عێراقی

 

حسێن کەرکوکی- SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی بۆ فرۆشتن له‌ رێگای زیادكردنێکی ئاشكراوه‌ دەخاتەڕوو.

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجامدانی زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی مافی گواستنه‌وه‌ و په‌خشی  ته‌له‌فزیۆنی بۆ یارییه‌كانی خولی نایاب و جامی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021  راده‌گه‌ێنێت “.

هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵە ئاسمانییه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان ، سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌ بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ره‌ هونه‌ری و داراییه‌كانیان  له‌ زه‌رفێكی داخراو له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ “.

واش بریاره‌ خولی نایابی عێراق رۆژی 25 ئه‌م مانگه بە بەشداری 20 یانە ‌ ده‌ستپێبكات و لە ئێستادا یانەکان بەردەوامن لە ئامادەکاری،لە هەرێمی کوردستان تەنیا هەولێر و زاخۆ بەشداری دەکەن، یانەی زاخۆ لە تورکیا ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و هەولێریش بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی پیشەگەر ریزەکانی بەهێزکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this