پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر روو لە دابەزین دەکات

0
404

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند كەش و هەوا لەسەرانسەری وڵات بەرەو نزمبوونەوە دەروات، بەشێوەیەك هیچ شارێكی عێراق پلەی گەرمای ناگاتە (38) پلە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: سبەی دووشەممە لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرەو نزمبونەوەی دەچن بەرزترین پلەی گەرما لە بەسرە دەبێت دەگاتە (38) پلە.

پێشتریش شارەزایانی کەشناسی لە عێڕاق رایانگەیاندبوو بەگوێرەی پێشبینیەکانی مانگی تشرینی یەکەم پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوەی دەچن و شەپۆلی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this