لیکەرز نازناوی NBA دەباتەوە

0
104
لۆس ئەنجلس لیکەرز

SNN Sport

تیپی باسکەی لۆس ئەنجلس لیکەرزی ئەمریکی توانی نازناوی رابیتەی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا NBA لەسەر حسابی میامی هیت بە دەست بهێنێت.

لە شەشەم رووبەڕووبوونەوەیاندا لە قۆناغی کۆتایدا، هەردوو یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرز و میامی هیت رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا، یانەی لۆس ئەنجلس لیکەر، توانی بە ئەنجامی  106-93 خاڵ بردنەوە لە یاری کۆتایدا تۆماربکات و  بە کۆی 6 رووبەڕووبوونەوەکە 4-2 لیکەرز براوە بوو، توانی نازناوەکە بباتەوە.

باشترین یاریزانی یاریەکەش کە تێیدا زۆرترین خاڵی تۆمارکرد، لیبرۆن جەیمس بوو، بە 18 خاڵ کە 14 تۆپی لە هێرشی هەڵگەڕاوە بردوو 10 پاسی یەکلاکەرەوەشی هەبوو.

باشترین یاریزانی میامی هیت بام ئەدیبایو بوو بە 25 خاڵ و 10 هێرشی هەڵگەڕاوە و 5 پاسی یەکلاکەرەوەی هەبوو.

لیبرۆن جەیمس  چوارەمجارە لە مێژوویدا نازناوی خولی پیشەگەرانی ئەمریکا NBA دەباتەوە و باشترین یاریزانی یاری کۆتایش دەبێت، لە ساڵەکانی 2012،2013،2016،2020.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this