دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات

0
347

SNN- بریار محەمەد

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان پێویستی بە (250) ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە و مانگی داهاتووش دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات.

ئاری كاكە شین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر بە SNNی راگەیاند: بڕیارە حكومەتی عێراق بە دوو قۆناغ نەوتی سپی بداتە هەرێم و لە قۆناغی یەكەمیشدا بڕی (50) ملیۆن لیتر نەوت رەوانەی هەرێم دەكات.

وتیشی “هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، پێویستی بە (250) ملیۆن لیتر نەوت هەیە، حكومەتی هەرێمیش ئەو بڕە نەوتەی دیكە دابین دەكات كە پێویستی هاووڵاتییان بۆ (250) ملیۆن لیترەكە پڕ دەكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەركاتێك حكومەتی عێراق بەهەردوو قۆناغەكە نەوتی سپی رەوانەی هەرێم كرد، ئەوكات دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەرێم دەستپێدەكات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this