100 هەزار دار لە چیای گۆیژە دەڕوێنرێت

0
145
شاخى گۆیژە لە سلێمانى | فۆتۆ:KBF

SNN

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە رووبەری 700  دۆنمدا 100 هەزار دار لە چیای گۆیژە دەڕوێنن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی، لە چیای گۆیژە وردەکاری پڕۆژەی سەوزکردنی چیاکەی خستەڕوو، باسی لەوەکرد، پڕۆژەکە یەک ساڵ دەخایەنێت.

د. هەڤاڵ سوپاسی ئەو کۆمپانیایانەی کرد کە پشتیوانی پڕۆژەکەیان کردووە، لەنێویشیاندا، ئاسیاسێڵ، قەیوان، دەوازە و تانوپۆ.

هاوکات ئاوات محەمەد داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و شارەوانی کرد چاودێری پڕۆژەکە بکەن.

وتیشی: سەوزکردن و پاراستنی ژینگەی چیاکە ئەرکی هەموومانە و بەتەنیا بە فەرمانگە حکومییەکان ناکرێت.

لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی کەمتەرخەمی هاووڵاتییانەوە چەندین جار ئاگری فراوان لە چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە کەوتوونەتەوە و زیانیان بەرکەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this