ڤیدیۆ:گۆڵە مێژوویەکەی رۆناڵدۆی دیاردە بە درێسی بەرشەلۆنەوە

0
427
رۆناڵدۆی دیاردە لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکە

SNN Sport

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆو لە وەرزی 1996- 1997، رۆناڵدۆی دیاردە توانی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکان لە مێژووی تۆپی پێ بکات.

لە بەرواری 12/10/1996و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و 24  ساڵ پێش ئێستا، رۆناڵدۆ دیاردە توانی گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر لە لالیگا لە یانەی کۆمپۆستێلا بکات، کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە ناوەڕاستی یاریگاوە تۆپێک دەبات و  چەند یاریزانێکی یانەی بەرامبەر تێدەپەڕێنێت و تۆپەکە دەخاتە تۆڕی گۆڵەکەوە.

دوای یاریەکە راهێنەری ئەوکاتی بەرشەلۆنە بۆبی رۆبسۆن وتی:”رۆناڵدۆ هاوشێوەی پێلییە، ئەستەمە گۆڵی لەمشێوەیە ببینینەوە”.

بەرشەلۆنە توانی یاریەکە 5-1  بباتەوە، کە لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this