بەهۆی دسداشەکەیەوەیە.. باڵیۆزی عێراق لە مۆریتانیا گەڕێنرایەوە بەغدا

0
1306

SNN
دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی بە دسداشەوە بڵاوبۆوە و ڤیدیۆی لەگەڵ ئافرەتێکی مۆریتانی بڵاوبۆوە، حەمید قەدۆ باڵیۆزی عێراق لە مۆریتانیا گەڕێنرایەوە بۆ بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە ناوبراوی بانگهێشکردۆتەوە کە لە دۆخێکی نەخوازراودا باڵیۆزەکەی بە دەسداشەوە لەگەڵ ئافرەتێک بینراوە و لیژنەی لیپێچینەوەی بۆ پێکهێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گلەییەکی زۆر لە حەمید قەدۆ کرا کە لە هۆتێلێکدا لە تەک ئافرەتێکی گۆرانیبێژ وەستاوە و بە دسداشەوە پێشوازی لە میوانەکانی دەکات و خەڵک بە کارێکی دوور لە دبلۆماتی لێکیاندایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this