نهێنییەک لەم وێنەیەدا هەیە… دەستێکی بێ خاوەن

0
1491

SNN

وێنەیەکی کۆن کە مێژووەکەی بۆ 120 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بە دیاریکراویی هی ساڵی 1900یە، بۆتە جێی سەرسوڕمان و  ترس لای ئەوانەی سەیری دەکەن.

یەکەمجار کە سەیری وێنەکە دەکەیت، زۆر سادە دێتە پێش چاو، کە وێنەی 15 کرێکاری کارگەیەکی رستن و چنینە لە شاری بلفاست-ی پایتەختی ئێرلەندای باکوور.

یەکێک لەوانەی بە وردیی وێنەکەی بینیوە، بوونی دەستێکی بێ خاوەنی ئاشکرا کردووە کە لەسەر شانی یەکێک لە ژنە کرێکارەکان دانراوە و بۆتە جێی پرسیار.

زۆرێک لەوانەی سەیری وێنەکەیان کردووە بڕوایان وایە کە کێشەیەک لە شتنەوەی وێنەکەدا هەبووبێت ئەو سەردەمە، هەندێکیش دەڵێن کە ئەوە فێڵی بینینە و کەسێک لەوێ بووە جادووگەر بووە.

دەستە نامۆکە دیاریکراوە بە هێڵی سوور

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this