وه‌ستانى پرۆژه‌ بچووكه‌كان: كلیلى شكستى ئابوورى و هه‌ڵكشانى رێژه‌ى بێكارى له‌ هه‌رێم

0
139
پرۆژه‌یه‌كى بچووك له‌ هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: Ahmed Tabaqchali & Emily Burlinghaus

SNN – بریار محەمەد

شارەزایه‌كی بواری ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت: نەبوونی پاڵپشتی بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە بازرگانییەكان یەكێكه‌ لە گەورەترین گرفتەكانی بەردەم گەنجان، ده‌شڵێت: “ئەكرێ بڵێين ئه‌م بابه‌ته‌ هۆكاری زیادبوونی بێكاری و رێگریكردنە لە دروستكردنی دەرفەتی كارى نوێ”.

بیلال سەعید، شارەزای بواری ئابووری بە SNNی راگەیاند: “نەبوونی پاڵپشتی بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە بازرگانییەكان یەكێكه‌ لە گەورەترین گرفتەكانی بەردەم گەنجان و ئەكرێ بڵێن هۆكاری زیادبوونی بێكاری و رێگریكردنە لە دروستكردنی دەرفەتی كار، بۆیە ئەوەی قۆناغی رابردوو هەبوو بە هەموو تێبینییەكان له‌سه‌رى، بەڵام پاڵپشتییەكی زۆرباش بوو بۆ گەنجان بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكانییان و پلانە بازرگانییەكان”.

وتیشی: “ئەكرێت حكومه‌ت له‌ ئێستادا چەند هەنگاوێك بگێته‌به‌ر لەوانە، حكومەت لەو سندوقەی كە پارەی پاڵپشتییەكانی بۆ گەڕاوەتەوه‌ جارێكی دیكە فەندی پرۆژەكانی گەنجانی پێبكات، نەك دەستی بۆ ببات و خەرجی بكات كە ئێستا خەرجی ئەكات بەداخەوە، سیولەی لە سندوقەكەدا نەهێشتووە، هەروەها ئەكرێت هەموو گروپ و رێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان كە پاڵپشتی پرۆژەی گەنجان دەكەن لە تۆڕێكدا كۆبكرێنەوە و پاڵپشتی زیاتر بكرێن”.

ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه‌ ئەوەشی خستەڕوو: “پێویسته‌ هەوڵبدرێت بانكێكی تایبه‌ت رازی بكرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی پرۆژەی گەنجان بكات و قەرز ببەخشێت بە گەنجان، هاوكات بڕە پارەیەكی ساڵانە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق بۆ پاڵپشتی پرۆژەی بچووك تەرخان دەكرێت زۆر گرنگە بەشێوەیەكی شەفاف بێت و هەوڵبدرێت گەنجانی لێ ئاگاداربكرێتەوە، چونكە ئێستا چەند رێكخراوێك وەریئەگرن بەبێ خستنەڕووی وردەكاری مامەڵەی پێوە دەكەن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this