سبەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چەند پرسێکی ئەمنی سەردانی بەغدا دەکات

0
157

SNNـ بڕیار محەمەد 

بریار وایە سبەی سێشەممە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پرسی دۆخی ئەمنی و پرسی ئیدارەدانی شنگال سەردانی بەغدا بکاتەوە.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەSNNی ڕاگەیاند “بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات و سەردانەکەش لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنانەیە کە لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە بۆ بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا.

وتیشی: “یەکێک لە تەوەرەکان بریتین لە ئیدارەدانی  شنگال دوای رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی پرکردنەوی بۆشایی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش تەوەرێکی دیکەی باس و خواسەکانیان دەبێت”.

شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی فەریق جەمال ئیمنکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this