فینگەر ئاشکرای دەکات بۆچی لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئارسناڵ سەرکەوتوو نەبوو

0
217
فینگەر و رۆناڵدۆ

SNN Sport

یارسن فینگەر راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای دەکات بۆچی لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی ئارسناڵ لە ساڵی 2003 شکستیهێناوە، کە تێیدا یانەی مانچستەریونایتد لە گواستنەوەی ئەم ئەستێرە سەرکەوتوو بوو.

فینگەر دەڵێت:”50 یاریزانم لە بەردەستبوو بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ باشترینەکانیان بکەم، رۆناڵدۆ دیارترینیان بوو،بەڵام لە کۆتایدا نەمانتوانی لە گواستنەوەی سەرکەوتوو بین”.

دواتر وتی:”لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیشبوونەی پۆرتوگالی گەیشتینە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ، کە لە هەمان کاتدا کارلۆس کیرۆشی پۆرتوگالی یاریدەدەری راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد بوو،لەو ساتەدا ژێربەژێر  رێککەوتن و رۆناڵدۆیان لێمان رفاند،کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ خۆی و دایکی خوانێکیان بۆ ئامادەکردبوون لە یاریگای مەشقەکان”.

پێشتریش رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو کە گفتوگۆیەکی یەکلاکەرەوەی لەگەڵ ئارسن فینگەری راهێنەری ئەوکاتی ئارسناڵ کردووە،ئەمەش لە ژوورە تایبەتیەکەی خۆرخێ میندێزی بریکاری رۆناڵدۆ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this