ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بۆ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین

0
374
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت

SNN – محەمەد مستەفا
وابڕیارە سبەی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕین بکات.

عومەر حاجی، وتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “بڕیارە سبەی سێشەممە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەشیدا سەردانی دەربەندی ڕانیە بکات”.

وتیشی: “بڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەت بڕیار لە دروستکردنی پردێکی نوێ بدات لە دەربەندی ڕانیە، هاوکات چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەسەر بکاتەوە کە کارکردن تێیاندا وەستاوە”.

بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN كه‌ له‌ بەرپرسانی حکومی ئیدارەی ڕاپەڕین ده‌ستیكه‌وتوون، “سبەی داواکاری تەواوکردنی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی ڕانیە و پرۆژەی جوتسایدی دوکان ـ ڕانیە دەخەنە بەردەم سەرۆکی حکومەت کە هەر یەکەیان ماوەی چەندین ساڵە کارکردن تێیاندا وەستاوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this