لێدوانی راهێنەری ئەرجەنتین لە سەر یاریەکەی بۆلیڤیا

0
317
لیۆنێل سکالۆنی

SNN Sport

ئەمشەو لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیاو ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری کردوو لەسەر یاریەکە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

سکالۆنی لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” یارییەکی قورسە، لەگەڵ هەڵبژاردەیەک یاری دەکەین تیپێکی زەحمەتن لە یاریگای خۆیان،بەڵام پلانمان دەبێت و هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی باش جێبەجێیبکەین،هەوڵ دەدەین تۆپ وەرگرین، لە هێڵی ناوەندیش یاریزانی زۆر باشمان هەیە”.

دواتر وتی:” هەستمان بە ئەوە کرد دەبووایە یاری ئیکوادۆر براوە بین، توانیشمان ئەوە بکەین، ئێستا دەبێت  زۆر ئارام بین،ئەوەی گرنگ بوو ئێمە بە بردنەوە دەستمان پێکرد، دڵخۆشم بە ئەوە”.

لە کۆتایدا وتی:” ئەوان لە یاریگای خۆیان وابزانم هێرش دەکەین،بەڵام وەک هەمووکات یاری لە لابازی بۆلیڤیا قورسە،بەڵام ئێمە شێوازێکی رونمان هەیە بۆ یاریکردن، ئەرمانی گۆڵپارێزیش بە سەرەکی یاری دەکات و ئێمە دڵخۆشین لەگەڵیدا، میسیش وەکو یاریزانەکانی تر قسەم لەگەڵ کردووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this