کازمی داوا لە میسر دەکات رێگری لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە عێراق بکات

0
215

SNN

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئوردن و میسر لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت و داوا لە حکومەتی میسر دەکرێت پشتیوانی عێراق بێت لە رێگریکردن لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە عێراق.

ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سامح شوکری، هاوتا میسرییەکەی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ستایشی رۆڵی میسری کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ناوچەکە.

فوئاد حسێن نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێبوو کە گەیاندیە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست تۆڕی هەواڵی عەرەبیە کەوتوون، لە نامەکەدا کازمی داوای لە میسر کردووە رێگربێت لەبەردەم دەستوەردانەکانی تورکیا و ناوچەکە بۆ سەر عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this