بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە رێژەی لە %30 زیادی كردووە

0
134

SNN- بریار محەمەد

بەپێی ئامارێكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان ئامارەكانی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە بەراورد بە ساڵانی 2018 و 2019 بە رێژەی لە %30 زیادی كردووە، تەنها لە ماوەی مانگی رابردووش 1712 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

سیروان گەری، سەرپەرشتیاری تۆری هەماهەنگی رێكخراوەكان بە SNNی راگەیاند: كارەساتی گەورە بەرۆكی گرتووین و بێئاگاین چونكە بەپێی ئامارەكانی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە بەراورد بە ساڵانی 2018 و 2019 بە رێژەی لە %30 زیادی كردووە.

وتیشی ” تەنها لە 9 مانگی ساڵی 2020 هەزار و حەوت سەد و دوانزە ” كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون لە هەرێمی كوردستان، كەمەشە كاریگەری و مەترسیی زۆری هەیە لەسەرە داهاتووی كۆمەڵگا لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەتی گەنجان، بۆیە پێویستە بە هەموومان هەوڵەكانمان بخەینە گەر بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا بۆئەوەی ئامارەكانی لە ساڵانی داهاتوو كەمتر ببێتەوە نەوەک زیاتر .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this