ریاڵ مەدرید هالاند و مباپی یەکێکیان دەگوازێتەوە

0
226
مباپی و هالاند

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ هالاند یان مباپی بکات و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو ئەنجامی بدات.

رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە،  ریاڵ مەدرید بە شوێنی یاریزانی ژمارە 9 دەگەڕێت، لە پێشینەی یانەکە گواستنەوەی هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی بروسیا دۆرتمۆندە، یانەکە وای دەبینێت گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی مباپی ئاسان نیە، ئەمەش وایکردووە چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی ئاستی هالاند بکات، کە ئەم یاریزانە بەم دواییە ئاستێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی پێشکەش دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، مباپی رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، ئەو یاریزانەش ئامانجی ئەوەی بۆ ریاڵ مەدرید یاری بکات و لە رابردوو خەونی بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە نیشانداوە.

هالاند بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یاریکردنی ، نرخەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە،یانەی پاریس سانجێرمانیش ئامادە نیە بە نرخێکی کەم دەستبەرداری مباپی ببێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this