ڤیدیۆ: ئۆلیڤێرا تووشی رووداوێكی نامۆ ده‌بێت

0
483
ئۆلیڤێرا جیڤتیچ

SNN Sport

له‌ میانه‌ی ماراسۆنی ( سۆفیا )ی سڕبیا  رووداوێكی نامۆ روویداو یه‌كێك له‌ بەشداربووه‌ ئاره‌زوومه‌نده‌كان هه‌ستا به‌ پاڵنانی ئۆلیڤێرا جیڤتیچی كچه‌ راكه‌ری سڕبی و بووه‌ هۆكاری كه‌وتنی له‌ سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌.

به‌ پێی راپۆرتی‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان بێت كچه‌ راكه‌ره‌ سڕبیه‌كه‌ نه‌یتووانی بەرده‌وام بێت له‌ پێشبڕكێكه‌ به‌ هۆی پێكانی له‌ سه‌ر ئاستی ران و سه‌ریدا.

هەروەها نووسینگه‌ی داواكاری گشتی لە ئێستادا ده‌ستیكردووە به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ئایا هۆكاری تر هه‌ن بۆ کەوتنی ئەم کچە راکەرە ، بۆ ده‌ستپێكردنی كه‌یسێكی  تاوانكاری له‌ دژی ئەو پیاوه‌ی کە هۆکاربووە بۆ کەوتنی ئەم کچە راکەرە، ئەمەش‌ بۆ  دیاریكردنی ناسنامه‌كه‌ی.

له‌ توانجێكیدا له‌ سه‌ر روداوه‌كه‌ جیڤتیچ وتی:” هێرشبوو بۆ سه‌ر من ، ته‌نیا رووبه‌ڕووی پاڵنان نه‌بوومه‌وه‌ ، به‌ڵكو دوورخرامه‌وه‌ له‌ رێره‌وی پێشبڕكێكه‌ ،پاڵنه‌ره‌كانی هێرشبه‌ره‌كه‌ نازانم کێبوون ، به‌ڵام روونه‌ كه‌ پاڵنانێكی هه‌بوو، منیش ئامانجی  ئەو بووم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this