لیژنەی دارایی: حکومەت پێیوتووین هەر کاتێک پارەکەی بەغدا بگات، مووچە دابەشدەکەین

0
738

SNN- بریار محەمەد 

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “وەزیری دارایی وتوێتی: “لەگەڵ حكومەتی عیراق ڕێكەوتوون، كە لەكۆتایی ساڵدا قەرزەكانی مووچە وەربگرنەوە، ئەگەر وەریانگرتەوە ئەوكاتە مووچەی مووچەخۆران دەگەڕێننەوە، گەر نا، ئەوكاتە حكومەتی هەرێم قسەی دیكەی دەبێت”.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: وەزیری دارایی ئەوەی باسكرد، كە لەگەڵ حكومەتی عیراق ڕێكەوتوون، لە كۆتایی ساڵدا قەرزەكان وەربگرنەوە، ئەگەر وەریانگرتەوە ئەوكاتە مووچەی مووچەخۆران دەگەڕێننەوە، ئەگەر وەریاننەگرتەوە، ئەو كاتە حكومەتی هەرێم قسەی دیكەی دەبێت.

وتیشی: “وەزیری دارایی پێی راگەیاندووین بەپێی یاسای چاكسازی حكومەتی هەرێم قەرزداری مووچەخۆرانە و ئەركە لەسەری كە ئەو مووچانە بداتەوە بە مووچەخۆرانی خۆی”.

لای خۆشیەوە شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان وتی: “كێشەكە ئەوەیە حكومەت گیرۆدەی هەڵەكانی ڕابردوویەتی و ئەو پاشەكەوتەی لەمووچە كرا لەسەرەتای كابینەی نۆیەم كەڵەكە بووە، ئێستا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ هەیە و ڕێككەوتنی مەبدەئی هەیە، بەغداش داوای كردووە كەوا سیستمی مووچەی هەرێم و بەغدا یەك بێت، واتە مووچەی چ مانگێكی نارد، هەرێم مووچەی ئەو مانگە دابەشبكات”.

وتيشى: “مووچەی ئەو پێنچ مانگە كێشەیەكی گەورەیە، بەحكومەت و وەزیری داراییمان وت كەوا سەرپێچی یاسایە، هەروەها بڕینی لە 21٪ و 18٪ سەرپێچی یاساییە، ئەوانیش تەئكیدیان كردەوە كە بڕیارەكان سەرپێچی یاسایە، بۆیە ئەگەر سەروەری یاسا هەبێت و دادگا هەبێت، دەبێت بەرپرسان و بڕیاردەران دادگایی بكرێن لەم سەرپێچییانەی كەوا لەلیستی مووچە كردوویانە.

لەبارەی دابەشكردنی مووچە شەوە وتی: “وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون دابەشكردنی مووچە لەسەر ناردنی پارەكەی بەغدا وەستاوە كەوا بڕیارە ئەمڕۆ 320 ملیارەكە بنێرێ و ئەوان دەست بەدابەشكردن دەكەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this