ڤیدیۆ:ئەرجەنتین دووەم بردنەوەی لە سەریەکی بە دەستهێنا

0
312
میسی و کۆرییا لە کاتی یاریەکە

SNN Sport

لە دووەم دەرکەوتنیدا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی دووەم بردنەوە بە دەست بهێنێت و 2-1 شکست بە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بهێنێت و  خاڵەکانی بۆ 6 خاڵ بەرزبکاتەوە.

یاریەکە لە لاپاز لە بۆلیڤیا ئەنجامدرا، لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 24 مارسێلۆ مۆرینۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بۆلیڤیا بکات.

دواتر لەم گێمە تانگۆ سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە، توانی لە خولەکی 45 لە رێگەی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە و گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم ئەرجەنتین چەند هێرشێکی ئەنجامدا، بە یارمەتی ڤار، خواکین کۆرییا توانی لە خولەکی 79 گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ هەڵبژاردەکەی بکات و دووەم بردنەوەیان بە دەستهێناو هەڵبژاردەی بۆلیڤیاش تووشی دووەم شکست بوو.

ئەرجەنتین بە کاتی بە 6 خاڵ پێشەنگەو بۆلیڤیا هیچ خاڵێکی نیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this