لێدوانی سکالۆنی دوای بردنەوە لە بۆلیڤیا

0
310
لیۆنێل سکالۆنی

SNN Sport

لە دووەم دەرکەوتنیدا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی دووەم بردنەوە بە دەست بهێنێت و 2-1 شکست بە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بهێنێ و  خاڵەکانی بۆ 6 خاڵ بەرزبکاتەوە.

دوای بردنەوەکە لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وتی:” لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا هەموو کات هەوڵی باشتر دەدەین، یاریزانە لاوەکان کاتێک بەشدارییان کرد زۆر شتیان بە ئێمە دا”.

دواتر وتی:” لە 15 خولەکی سەرەتای یەکەمدا تیپەکە یارییەکی جوانی ئەنجامدا،بەردەوامبووین لە هێرشبردن و  سەرکەوتوو بووین لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە گێمی یەکەم، پالاسیۆسیش  یارییەکی تۆپی پێی جوانی ئەنجامداوەو دڵخۆشم  بە ئاستی ئەو یاریزانە”.

کۆتا 9 یارییە ئەرجەنتین تووشی دۆڕان نەبووە، توانیویەتی 6 یاری بباتەوەو لە 3 یاریدا یەکسانبووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this