کۆلێژە پزیشکییەکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر خوێندکار وەردەگرن

0
196

SNNـ بڕیار محەمەد

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت “بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردسنان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندنى پارالێل و ئێوارانى لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بەڕێژەى (45%) هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە”.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێوارانى لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەڕێژەى (45%) هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە.

لەبارەی زیادکردنی کورسی خوێندن لە بەشە پزیشکییەکانیشەوە وتەبێژی وەزارەتی ئاماژەی بەوەکرد “زیادکردنى ڕێژەیەک لە کورسى خوێندن بۆ پلانی وەرگرتنی کۆلێجەکانی پزیشکی لە زانکۆ حکومیەکان دەکرێت، ئامانج لەم بڕیارە ڕەخساندنى دەرفەتى زیاترە بۆ دەرچوانی سەرکەوتوی قۆناغی ئامادەیی بۆ ئەوەی لە کۆلێژەکانی پزیشکی درێژە بە خوێندن بدەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this