گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
407
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (14/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • تۆمارنەکردنی گۆڵ بۆ هیچ شوێنێکت نابات.
  • ئیسپانیا 1-0 بە هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەدۆڕێت.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
  • هەنگاوێکی نوێ لە ئەسینسیۆوەوە،پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی زۆر کاریگەری لەسەر ئەو یاریزانە هەبووە، لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە زۆر بەهێزتر بووە.

سپۆرت:

  • گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا لە ئاسۆیە.
  • کومان ئامادەیە گۆڕانکاری لە یاریەکەی خیتافی بکات، هەریەکە لە ترینکاو، پیانیچ و دیست هیوای زۆر هەیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکەن.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و لە 11 رۆژدا 4 یاری دەکات، کە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدەن.
  • ئیسپانیا 1-0 لە کیێڤ بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت و ژیانی دەبچڕێت.
  • لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەرجەنتین ریمۆنتادا بەرامبەر بە بۆلیڤیا دەکات و میسی بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت.
  • تووشبوونی رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی تۆپی پێ دەهەژێنێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پێشەنگە بە بێ گۆڵ.
  • ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا 1-0 بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت و هێشتا پێشەنگی گروپەکەیەتی، لە 15 یاری بوو نەدۆڕابوو.
  • رۆناڵدۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو لەوانەیە ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە نەبێت.
  • هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی لاوتارۆ و کۆرییا لە بۆلیڤیا دەبەنەوە.

ئاس:

  • ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو رووی دووەم.
  • تووشبوونی رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی بەرامبەر بە میسی یاری نەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • ئیسپانیا 1-0 لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this