گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
380
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (14/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • وەستانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ…
  • ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سیرا ئای، تا ئێستا 30 یاریزان لە خولی ئیتاڵیا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون.
  • پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال پۆزەتیڤ بوو، یاریزانەکەی یۆڤانتۆس هەست بە باشی دەکات،بەڵام لە کەرەنتیندایە.
  • ئامادەی یاری کرۆتۆنی و دینامۆکێڤ نابێت و بۆ یاری بەرشەلۆنەش لە مەترسیدایە.
  • ئیتاڵیا لە دۆخێکی باشدایەو ئەمشەو رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە بێرگامبۆ دەکرێت و شەعراوی دوو جار پشکنینی بۆکراوەو هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە.
  • کاکا:” سەرسامم بە ئەیسی میلانی لاو،ئیبراهیمۆڤیچ زۆر هاوکاری تیپەکەی کردووە”.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • تاسانی رۆناڵدۆ… تووشی کۆرۆنا دەبێت.
  • ئەمشەو هۆڵەندا رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە،بەڵام خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەمووی کۆرۆنا دەیلەرزێنێت.
  • رۆناڵدۆ بە بێ هیچ ئازارێکە و باشە”.
  • رۆناڵدۆ لە کەرەنتیندایەو 3 یاری لە بیانکۆنێری دووردەکەوێتەوە.
  • ئاگادارکردنەوەی ناڕاست لە نێوان شەعراوی و ئازووری، سەرەرا پشکنینی ئەرێنی بوو، دواتر نەرێنی بوو.

تۆتۆ سپۆرت:

  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ و میسی لەوێ ئامادە دەبن.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە بێ هیچ ئازارێک.
  • بە دڵنیاییەوە ئامادەی یاری کرۆتۆنی و دینامۆکێڤ نابێت، بەڵام ئەو دەیەوێت ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە ببێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەمشەو ئیتاڵیا رووبەرووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this