دوو چه‌كدارى داعش له‌ كه‌ركوك كوژران

0
405
پشكنینى هێزه‌ عێراقیيه‌كان بۆ چه‌كدارانى داعش | فۆتۆ: AP

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوو چه‌كدارى داعش كه‌وتنه‌ بۆسه‌یه‌كى پۆلیسى فیدراڵى له‌ ناحیه‌ى ره‌شاد و كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى كه‌ركوك رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ هه‌ینى دوو چه‌كدارى داعش كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كى فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى، پاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ هه‌ردووكیان كوژراون له‌ ناحیه‌ى ره‌شاد سه‌ربه‌ كه‌ركوك”.

ئه‌م رووداوه‌ له‌پاش چالاكبوونه‌وه‌ى داعش دێت، چونكه‌ مانگى پێشوو ئه‌و گروپه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق له‌ ناوه‌ندى كه‌ركوك، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ ناوبه‌ناو ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنوورى كه‌ركوك.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this