
خولی عێراقی
SNN Sport
له‌تیف ته‌میمی سه‌رۆكی یانه‌ی شاره‌بان دووپاتی كرده‌وه كه 17 یانه‌ی وەرزشی پارێزگای دیالە گهیشتوونهتە لێواری هه‌ره‌سهێنانی گشتی.
ته‌میمی له لێدوانیكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” پارێزگای دیالە 17 یانه‌ی ورزشی تێدایه ، له دۆخێكی كاره‌ساتباردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به هۆی نەبوونی پاڵپشتی حكومی ، به شێوه‌یه‌ك ئه‌سته‌مه به‌شداری بكەن له پاڵه‌وانێتییه ناوه‌ندییه‌كان و ناوخۆییه‌كان ، به‌هۆی بێ تواناییان له دابینكردنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و پاڵپشتی تر”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد:” جێی نیگه‌رانییه وه‌رزشی خانمان له شاره‌كه مردووەو ئه‌و توانایانه‌ی ماون ده‌ستیانكردووه به كۆچكردن بۆ یانه‌كانی به‌غداد و شاره‌كانی تر ، دۆخی وه‌رزش زۆر قورسه و هیچ پاڵپشتی راسته‌قینه نیه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه وه‌رزش په‌یامی ئاشتی گه‌وره‌یه و به‌هره‌ی وه‌رزشی له سه‌ر یارییه‌كاندا هه‌یه ، رێگایەک نادۆزرێته‌وه بۆ نێوبانگی و نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵات له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17