“دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی هەرێم ناچارییە و دەبێت حكومه‌تى هەرێم پێوەی پابەند بێت”

0
691

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دروستكردنی كۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتن و دەرهێنانی نەوتی هەرێم پێشنیار نییە و پرۆژەیاسایە، دەبێت هەرێم پێوەی بابەند بێت، ده‌شڵێت: “ئەگەر پابەند نەبێت جارێكی دیكە گرفت لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستدەبێتەوە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بابەتی دروستكردنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە پرۆژەیاسایەكدا جێگەی كراوەتەوە بەناوی پرۆژە یاسای ( كۆمپانیای نشتیمانی بۆ نەوتی عێراق) بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە لە خولەكانی پێشتر دەنگی لەسەر دراوە و پەسەندكراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقییان راگەیاندووە كە وەڵامتان دەدەینەوە پێوەی پابەندبین یاخودنا، تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە”.

وتیشى: “لە ئێستادا جارێكی دیكە هەمان ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەغداوە لە دادگای ئیتیحادی تانە لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی دراوە، دادگاش ناردوویەتییەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە چەد بڕگەیەكیدا بكرێت، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم رازی بێت یان رازی نەبێت ئەو یاسایە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و واباشتر حكومەتی هەرێم بێتە پێشەوە و رێكبكەوێت، چونكە ئەمە پێشنیار نییە و یاسایە و دەبێت جێبه‌جێ‌ بكرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو گرێبەستانەی كە نێچیرەڤان بارزانی، سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر واژووی كردوون هیچیان لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا نەبوون و بۆ بەرژەوەندی خۆی واژووی كردوون، دەبێت خۆی پابەندبێت پێیانەوە نەك خەڵكی هەرێم، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری لەو چەند بڕگە یاسایه‌دا دەكرێت و دەبێت هەرێمیش پێوەی پابەند بێت، بە پێچەوانەوە جارێكی دیكە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەر هەڵدەدەنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this