هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەكاتەوە

0
221

SNN- بریار محەمەد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرز نەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا بە ڕێگەپێدان بەهاوردەكردنی تەماتە لە رۆژی پێنجشەممە 2020/10/15.

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لە بەیانیەوە هاوردەكردنی بەرهەمەی تەماتە دەست پێدەكاتەوە ئەمەش لە پێناو بەرزنەبوونەوەی نرخەكەیەتی لە بازارەكانی بەهۆی كەم بوونەوەی بەرهەمیی خۆماڵی.

وتیشی “ئەمرۆ وەزارەتی كشتوكاڵ بە نوسراوی ژمارە 5974 وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەرایەتی گومرگەكانی ئاگاداركردۆتەوە كەوا لە مەودوا هاوردیەكردنی بەرهەمی تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی مەرج و رێنماییە یاسیایەكان رێگا پێدار و دەبێت.

ساڵانە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمە خۆماڵیەكان لە وەرزی هاوین وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی ژماریەك بەرهەم بۆ ناوەی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكات بەم هەنگاوەش بەرهەمەكانی خۆماڵی زیاتر ساغ دەبنەوە لە نێو بارزارەكاندا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this