وردەكاری رێکكەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.. بۆچی باسی کەرکوک نەکراوە؟

0
1593
کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان

SNN- بڕیار محەمەد
دوێنی لە شاری بەغدا دوای كۆبوونەوەیەكی زیاتر لە 5 كاتژمێریی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر  سێ خاڵ رێكکەوتن کراوە و بڕیاریشدراوە قسە بۆ میدیا نەكرێت لەسەر ناوەڕۆکەکەی.

سایتی SNN لە بەدواداچوونێكیدا وردەكاری رێكکەوتنەكە ئاشكرا دەكات و بەپێی ناوەڕۆکەکەی بۆ راییكردنی کارەکانیان، لە داهاتوو سەنتەری هەماهەنگی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان بنكەی سەنتەرەكە لە كەرکوك یان پارێزگای موسڵ دەبێـت، بەڵام تاوەكو ئێستا لەسەر شوێنی دیاریکراوی سەنتەرەكە رێكنەكەوتوون .
یەكێك لە خاڵەكانی تر ئەوەیە رێككەوتن کراوە لەسەر دەستپێكردنی كاری ئەمنی و سەربازی لە دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەری هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش، رێككەوتن لەسەر شێوازی كاری بازگەكان و پەیوەندی هاوبەش و دانانی پلان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوبەشی سەربازی و ئەمنی دژە تیرۆریش کراوە.

رێككەوتن لەسەر شێوازی كاركردنی بازگە و خاڵەكانی پەیوەندی هاوبەش و پلاندانانیش بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی سەربازی و ئەمنی هاوبەش دژ بە تیرۆر و تاوانەكان کراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند “لە كۆبوونەوەی ئەمجارەدا بە هیچ شێۆەیەك باس لە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەكراوە بۆ سنووری ناوچە كێشە لەسەرەكان و ئەو شوێنانەی پێشتر لەبەردەستی هێزەكانی پێشمەرگە بوون، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمجارە یەكێک لە تەوەرەكان پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بێت بۆ ئەو سنوورانەی كە پێشتر پێشمەرگەی لێبووە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this