جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان باس له‌ كێشه‌ى وه‌رزش ده‌كات و پشتگیرى یانه‌كان ده‌كات

0
224
دیار محه‌مه‌د سدیق

ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport

ماوه‌یه‌كى زۆره‌ وه‌رزشكارانى كوردستان به‌ تایبه‌تى شارى سلێمانى گله‌یى و گازنده‌یه‌كى زۆر له‌ به‌رپرسانى وه‌رزشی ده‌كه‌ن، ئەمەش به‌ هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ى  وه‌رزشی كوردستان و سلێمانى به‌ تایبه‌تى تێكه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسێكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن كه‌ پاره‌ بۆ وه‌رزش سه‌رف ناكه‌ن.

دیار محه‌مه‌د سدیق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌غدا ئاماده‌ نیه‌ پاره‌ بۆ وه‌رزشی كوردستان سه‌رف بكات چونكه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا وه‌ریده‌گرێت بۆ وه‌رزش ته‌رخان كراوەو بەشی وەرزشی تێدایە‌.

جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان دەڵێت:” دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربووم وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌م كۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی چڕوو پڕمان دانا بۆئه‌وه‌ی ئاهێك بهێنینه‌وه‌ به‌ به‌ر وه‌رزشی چه‌قبه‌ست و له‌ هه‌رێم و له‌پارێزگاى سلێمانی، بۆ ئه‌مكاره‌ش كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی و یه‌كێتی یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان، بۆیه‌ گه‌یشتین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كابینه‌ی پێشووى حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كى زۆركه‌می بۆ یانه‌كان سه‌رف كردووه‌ كه‌ له‌ دابه‌شكردنیدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نا‌یه‌وه‌ و زۆر نا ڕوون  بوو”.

دیار وتیشی:” یه‌كێكیتر له‌و كارانه‌ی كردمان هه‌م وه‌ك لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان هه‌م وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش ‌و لاوانی عێراقمان كرد بۆئه‌وه‌ی به‌وردی تێبگه‌ین ئه‌م بارودۆخه‌ چیه‌ بۆ وایه‌ كه‌ بۆ  هاوكاری یانه‌كانی هه‌رێم ناكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش ‌و لاوانى عێراق رایانگه‌یاند، ئێمه‌ ناتوانین پاره‌ بۆهه‌رێمى كوردستان سه‌رف بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌تان بۆ دێت له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ دێت بۆ كوردستان پاره‌ بدرێت به‌سه‌رجه‌م یانه‌كان و یاریزان و ئیداره‌ و چاكردنی یاریگاكان”.

له‌ كۆتاییدا جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات:”   وه‌رزش په‌راوێز خراوه‌، واتا نه‌ حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراقیش وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانیان پشتگوێخستووه‌، بۆیه‌ من لێره‌وه‌ كه‌مترین تاوان ده‌خه‌مه‌ پاڵ یانه‌كان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی تیپه‌كانیان بگره‌ ده‌ست خۆشیشیان لێده‌كه‌م كه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆڕاگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ هیوادارم به‌هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین كه‌ له‌م بارودۆخه‌ ده‌رچین و وه‌رزش بخه‌ینه‌ سه‌ر ڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ى خۆى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this