تەعریبێکی تر بەشێوازێکی جیاواز… پارێزگاری کەرکوک بەنیازە 10 هەزار پارچە زەوی بداتە عەرەب و تورکمان

0
249

SNN- سیروان حەسەن 

پارێزگاری کەرکوک داوای دابەشکردنی 10هەزار پارچە زەوی کردووە بۆ فەرمانبەران و چەند توێژێکی تر جگە لە کوردی ناوچەکە، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت “پارێزگار دەسەڵاتی دابەشکردنی زەوی نییە و داواکەی جیێبەجێناکرێت”.

بەپێی نوسراوێکی پارێزگای کەرکوک ژمارە 2859 کە لەبەرواری 11 ی تشرینی یەکەمی 2020 دەرچووە، راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دوو لیژنەی لە شارەوانی و ماستەرپلانی شارەکە پێکهێناوە بۆ دیاریکردن و جیاکردنەوەی 10 هەزار پارچە زەوی.

بەپێی نوسراوەکە ئەو زەوییانە بۆ توێژەکانی فەرمانبەران، سەندیکای پزیشکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان، مامۆستایانی سەر بە حکومەتی عێراق، رۆژنامەنووسانی سەندیکای عێراق، سەندیکای پارێزەرانی عێراق، وەرزشوانان و زیندانیانی سیاسی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زەوییانە لەسەر ڕووبەری 200 مەتر دەبێت و هەر توێژێک ناوی خۆیان لە گەڕەکەکەیان دەنرێت.

جەمال شوکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند؛ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک دەسەڵاتی دابەشکردنی زەوی نییە و ئەو داوایەی کردویەتی پێویستی بەڕەزامەندی وەزارەتی شارەوانی عێراق هەیە.

وتیشی: “وەزیری شارەوانی کوردە و بەدڵنیاییەوە رەزامەند نابێت و رەتیدەکاتەوە، سەبارەت بەوەی بۆچی راکان جبوری ئەم جۆرە پرسانە دەوروژێنێت، جەمال شوکر وتی: “راکان پێشتر پرسی عەرەبی هاوردە و دەرکردنی گوندنشینە کوردەکان و چەند گرفتێکی تری دروستکردووە، ئەم زەوی دابەشکردنەش هەروەکو گرفتەکانی دیکەیە”.

سەبارەت بەدۆسیەکانی گەندەڵی کە پەیوەندییان بە پارێزگاری کەرکوکەوە هەیە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، لەئێستادا راکان جبوری لەسەر دۆسیەی دروستکردنی قوتابخانە نموونەییەکان گەشتی لێ قەدەغەکراوە و دۆسیەکەی لەدادگایە و چەند دۆسیەیەکی دیکەشی هەیە، ئەوانیش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی ئاگادارکراونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this