شوێنەکەیان دراوەتە کەسێک بیکاتە گەراج، لە هەولێر خاوەن نووسینگەکانی شۆفێری گردبوونەوە

0
122

SNNـ بڕیار محەمەد 

ماوەی سێ  ڕۆژە خاوەن نووسینگەکانی ڕاهێنانی شۆفێری لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشی پێدانی مۆڵەت ناڕەزایی دەردەبڕن و ئەمڕۆش مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بەشدار کەمال شۆفێری یەکێک لە نووسینگەکان بە  SNNی ڕاگەیاند، ئێمە ژمارەیەکی زۆر خاوەن نووسینگەی ڕاهێنانین بۆ شۆفێرانی نوێ بەتایبەت ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکەن، چەندین ساڵە ئێمە ڕاهێنان بەشۆفێران دەکەین لەبەردەم بەشی مۆڵەت، بەڵام ئێستا نیازیان هەیە لێرە دەرمان بکەن.

وتیشی: “داواکاری ئێمه ئەوەیە یان ئەوەتا لەشوێنی خۆمان لێمان بگەڕێن، یان زەوی ترمان لەو نزیکە بۆ دابینبکرێت تاوەکو کاری خۆمان بکەین”.

وتیشی: “لەبەردەم بەشی مۆڵەت گۆڕەپانی ڕاهێنان هەیە بەبێ بەرامبەر گۆڕەپانەکەی ئێمه و گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لەتەنیشتمان هەمووی دراوەتە کەسێک بۆ ئەوەی بیکات بەگەراجێکی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل، ئێمەش ڕازی نین، بۆیە مانگرتنمان ڕاگەیاندووە”.

راشیگەیاند “ئەگەر بەیانی لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگا چارەیەکمان بۆ نەدۆزنەوە ئەوا لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان مانگرتن ڕادەگەیەنین تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێدەکەن “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this