گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
674
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (15/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • لە یاریگادا برات نیە.
  • ناچۆ بەرامبەر بە ئەلێکس، براکەی فێرناندێز رووبەڕووی دەبێتەوە لە لالیگا.
  • لە ڤاڵدیبیباس ئەو شوێنەیە کە پێکەوە سەردەمی یاریکردنیان تێدا بووە.
  • رۆژنامەکە ستایشی ئاداما تراورێ دەکات و رایدەگەیەنێت تۆپی پێ بەشێکی گرنگی بە دەستهێناوە.
  • رۆناڵدۆ هەوڵ دەدات بۆ یاری بەرشەلۆنە یاری بکات.

ئاس:

  • کۆرتوا رایدەگەیەنێت هازارد بە دڵنیاییەوە دەتەقێتەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە جارێکی تر مووچەی هەموو یاریزانەکان و ئەندامانی کەمدەکاتەوە.
  • یاریزانەکان پارێزەر دژی یانەکە دەگرن، بۆ کەمکردنەوەی مووچەیان بە رێژەی لە %30.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان پلانی تایبەتی هەیەو دەیەوێت کەسایەتی بەرشەلۆنە بگەڕێنێتەوە.
  • کومان پلانی 4-2-3-1 بە کاردەهێنێت و هەموو یاریزانەکان لە هێڵەکانی خۆیان یاری دەکەن.
  • لە رۆژی یاری راهێنان دەکەن و لە رۆژێکدا دووجار مەشق بە یاریزانەکانی دەکات.
  • فەرەنسا 2-1 لە کرواتیا دەباتەوە و گریزمان گۆڵ دەکات.

سپۆرت:

  • کومان سەرکردەو ئەستێرەکانی یانەکەی رازی دەکات.
  • یۆڤانتۆس لە دۆخێکی ئاگادارکردنەوەدایە دوای تووشبوونی رۆناڵدۆ بە کۆرۆنا.
  • کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێت.
  • فەرەنسا لە کرواتیا دەباتەوە و گریزمان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڵکردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this